پیرانشار؛ ئازادی کاتی هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ۱۵ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیسماعیل خزری ” کوڕی محەممەد ئەمین خەڵکی گردکشانە(لاجان شار)سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی ئێران لە شاری نەغەدە ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە ناوبراو، لە کاتی دەستبەسەر بوونی لە دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کرابوو، وهەروەها ئیسماعیل خزری پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی حکوومەتی ئێران لە ورمێ را رەوانەی بەندیخانەی ئەم حکوومەتە لە شاری نەغەدە کرابۆوە.

جێگای ئاماژەیە، تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم هاووڵاتییە ئاشکرا نەکراون.

ع.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *