بەردەوامی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیان لە جوانڕۆ

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە ۱۴ بەفرانباری ۲۷۲۲ ی کوردی، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرشاد محەمەدی، کادری دەرمانی نەخۆشخانەی جوانڕۆ یان خستە بەر پەڵاماری لێدان و دەسبەسەریان کرد.

هەروەها لە شاری جوانڕۆ قووتابیەکی تەمەن ۱۳ ساڵ بە ناوی زانا سەحراگەرد یان دەسبەسەر کرد.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەری و شوێنی ڕاگێرانی ئەو کەسانە لەبەر دەستدا نییە.

M

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *