ک.م.م.ک:
چوارشەممە رێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بەندکراوێک بە ناوی فەرهاد کەریمی(فەراح) خەڵکی گوندی کۆمرە سەر بە شاری پاوە لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە کرماشان ئێعدام کرا.
بە پێی هەواڵەکە، ئەو هاووڵاتییە پێشووتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە لایان دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا و بڕیاری ئێعدامی بۆ دەرکرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئێعدام کردنی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دەزگاکانی کۆماری ئیسلامی و ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.
ع. ر