لێکدانەوەیەک لە سەر ئاماری قەتڵ و خۆکووژی ژنان لە ساڵی 2022 دا

ک.م.م.ک:

بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی 2022 زایینی، رێژەی قەڵ و خۆکووژی 54 کەس گەیشتووەتە ئەو ناوەندە و بە هۆکاری زۆر کە لە ئەگەری هەر رووداوێک ژن وەک تۆمەتبار هۆی سەرشۆڕی و بێ‌ئابروویی لە کۆمەڵگا دا چاودێرکرێ هەر بۆیە پێش لە بڵاوبوونەوی هەواڵی خۆکووژی و قەتڵی ژنان دەگیرێ هەر بۆیە خۆکووژێکان دەتوانێ زۆر لەوە زیاتر بێ.

داتاکان ئاماژە بە کوژرانی 20 کەس و خۆکووژی لانی کەم 34 کەس دەکەن.
کوشتنی ژنان بە بیانووی نامووس و بۆ پاراستنی شەڕەف کە لە لایان باب و براو و هاوژینەوە ئەنجامدەدرێ و لە ئەگەرێ ملکەچ نەکردنی ژنان و گوێڕایەڵ نەکردن بۆ پیاوانی بنەماڵە و دانپێدانەنان بە زەماوەندی زۆرەملی و نەچوونە ژێر تەعسیری ئەمر و نەهی پیاوانی بنەماڵە و داوای ماڤی ڕەوا بۆ ژیانێکی بەرابەر و وەستانەوە لە هەمبەر هەڵاوادنی جنسیەتی و بەرئەنگار بوونەوەی سیستەمی باوکسالار، ژنان دەکرێنە ئامانج  و بە بیانووی نامووس و سەرەڕۆیی ماڤی ژیانیان لێدەستێندرێ و بەم شێوە دەکوژرێن و بێ لێپرسینەوەی یاسایی جددی و بەوەیکە کێشەکە نامووسییە، بەرد لە سەر مەسئەلەکە دادەندرێ و بە هۆی حاکمییەتی سیستمی پیاوسالار لە ماڵەوە و لە کۆمەڵگادا، پیاو  لە لایان ئەندامانی بنەماڵەوە لێبردوویی وەردەگرێ و یاساش وەک پشتیوان و بەڕێوەبەری ئەم سیستمە بە سەرقاڵکردنێکی کاتی و بێدەنگی کۆتایی بە دۆسیەکەدێت و ئەم کارەساتە رۆژ لە دوای رۆژ دووپات دەبێتەوە و هیچ کاردانەوەیەکی یاسایی بۆ ناکردێ و هەر ئەمەش بۆتە رێگەخۆشکەر بۆ بەردەوامی ئەم دیاردەیە و سازکردن و ڕێگە پێدانێکی یاسایی لە لایان سیستمەوە و کۆمەڵگایەک کە ژن تێیدا پارێزراو نییە…

نەبوونی هیچ پەروەردەیەک وەک رێکاری بەرگری و روونکاری بۆ تاک لە کۆمەڵگادا و  پەڕەپێدان و پێدانی مەیدانی زۆرتر بە پیاوان و پاککردنەوە و بێواتاکردنی ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگادا و شکاندنی ژن لە ژێر پەروەردەی ئایینی و سووکایەتی بە کەسایەتی ژن و تاوانبارکردنی ژن لە ئەگەر هەر رووداوێک چ تاوانبار بێ یا نا هەر تاوانبارە و رووی هەموو کێشەدان بەسەر ژن دا دەشکێتەوەو دەبێتە هۆکارێک بۆ خۆکوژی ژنان و رێگایەک بۆ دەربازبوون لە کۆمەڵگایەک کە هیچ شوێنێکی جێگایەکی بۆ پاراستن و پشتگری ژنان دا تێدانییە…
Medya

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *