ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی ئاگادار لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دووشەممە رێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، کیژێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی “ئارەزوو مێهڕابی” خەڵکی گوندی بازگر سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو بە شێوەیەی خۆسووتاندن کۆتایی بە ژیانی هێنا.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە لەو بارەیەوە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند، کە ئەم کیژە گەنجە بە هۆی نەخۆشی دەروونی و نالەباری ڕۆح و دەروونی دەستی داوەتە خۆکوژی، و یەک ڕۆژ دوای گەیشتنە نەخۆشخانە بە هۆی کاریگەری برینەکانی کە بە سووتان هاتبوونە ئاراوە گیانی لەدەستدا.
ع. ر


