دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شاری ئابدانان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی موجتەبا محەممەد وەلی خەڵکی شاری ئابدانان سەر بە ئیلام لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا و رەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران کرا.

شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *