مەهاباد؛ هاووڵاتییەک لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ئازاد خەسرەو ئەنجەم خەڵکی شاری مەهاباد هەر لە پەیوەندی بە گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی چەند رۆژی رابردوودا ناوبراو لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو هاووڵاتیە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *