دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی حوسێن کازمی لە شاری قووچان

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان؛ هاووڵاتییەک بە ناوی “حوسێن کازمی ” تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی شاری قوچان، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتی خەڵک، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەرکرانی لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو ٤٥ ڕۆژ بەر لە ئێستا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری قووچان دەستبەسەرکراوە و بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی حکوومەتی ئێران ڕاگوێزراوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *