زیاتر بوونی ڕێژەی دەستبەسەر کراوانی شاری جوانڕۆ بۆ ٨ کەس

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکانی وەدەست کەوتوو، لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی شاری جوانڕۆ ٢ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “سادق مستەفایی ” و ” فەرەیدون(حەیدەر) ئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە پێشووتر ڕاپۆرتی ناسنامەی ٦ کەسی دیکەی بە ناوەکانی؛ئیدریس بدیعی، یاسر هیدایەتی، ئووسامە یووسفی، شایان خودامورادی، ئیدریس فەتحی و یحیا عەبدی بڵاوکردبۆوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *