ڕفاندنی ٦ هاووڵاتی لە شاری جوانڕۆ

ک.م.م.ک:

یەک شەممە رێکەوتی ١١ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ٦ هاووڵاتیان بە ناوەکانی؛ “ئیدریس بەعیدی ” یاسر هیدایەتی ” شایان خودامورادی ” ئووسامە یووسفی ” ئیدریس فەتحی “و “یەحیا عەبدی هەموویان خەڵکی شاری جوانڕۆ ڕفاندن.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران بۆ سەرکووتی ڕاپەڕیوانی جەماوەری لە شاری جوانڕۆ، که بۆ هۆی کوژران و برینداربوونی چەندین هاووڵاتی، هێندێکیشیان لە هاووڵاتیان ڕفاندوە و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراون.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بار و دۆخ و شوێنی بەندکرانی ناوبراوەکان لە بەر دەستدا نییه.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *