بانگهێشت کردنی پیاوێک ئاینی بۆ دادگای حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەدەست گەیشتووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاوڵاتیەک بە ناوی ماموستا نادر ئەسەدی خەڵکی دێوڵان بانگکراوە بۆ دادگای حکوومەتی ئێران لە شارەکە.

جێی باسە کە مامۆستا نادر ئەسەدی، ئیمام جەماعەتی گوندی قوری چای سەر بە دێولانە کە بە هۆی پشتگیری خەڵک لە خۆپیشاندانەکان و مانگرتنە جەماوەرییەکان بانگکراوە بۆ دادگای حکوومەتی ئێران لە دێوڵان و هەڕەشەی گواستنەوەی دۆسیەکەی کراوە بۆ دادگای ئاینی لە شاری هەمەدان.

جێگای ئاماژەیە، کە چەندین جار مامۆستا نادر ئەسەدی بانگکراوە بۆ دەزگا ئەمنییەتییەکان و ناوەندی گەورەی ئیسلامی و لێپرسینەوە لەگەڵ کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *