ئیلام؛ دەرکردنی بڕیاری ۵ ساڵ بەندکران بۆ هونەرمەند ساسان چەمەن ئارا

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ئەو زانییاریانەی بە ناوەندی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، لقی ٢٩ی دادگای شۆرشی تاران بە سەرپەرشتی دادوەر “سەید عەلی مەزلووم ” هونەرمەندی خەڵکی ئیلام “ساسان چەمەن ئارا” تەمەن ٣٣ ساڵ ـەی بە تۆمەتی گردبوونەوە و هاوکاریی دژی ئاسایشی نەتەوەیی و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵاتی ئێران، بە ۵ ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی سزا دا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئەو هونەرمەندە لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ئەو ساڵ بە هؤی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی دەستبەسەرکرا، بۆ لێپرسینەوە رەوانەی بەشی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئەڤینی تاران کرا.

ناوبراو پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی تارانی گەورە کرا، و بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی لە دۆخی ڕاگرتنی ودەست ڕانەگەییشتن بە دەرمان، دەستی کرد بە مانگرتن لە خواردن.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *