هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراو بڕیاری دوو ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە

ک.م.م.ک:

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی وەدەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، لە ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی هاووڵاتییەک بە ناوی”فەرشاد ئەحمەدی “خەڵکی شاری دێهلۆران لە لایان لقی ١٥ی دادگای شۆرشی ئێران لە تاران بە تۆمەتی گردبوونەوە و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی بڕیاری دوو ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی بۆ دەرکرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو کە لە مانگی گوڵانی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا بوو و ڕاگوێزرا بوو بۆ بەندیخانەی ئەوین، لە لایان لقی ١٥ی دادگای شۆرشی شاری تاران بە سەرۆکایەتی قازی ئەبوولقاسم سەلەواتی بڕیارەکەی پێ راگەؽێندراوە.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئەم بڕیارە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە هەڵاوەسراوی ماوەتەوە و ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانان دا بە دانانی بارمتەی ئازاد کرابوو.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *