خوێندکارێکی زانکۆ بە ۵ سال زیندانی حوکم درا

ک.م.م.ک:

بە پێی زانیارییە گەیشتووەکان، هاوڵاتییەکی ۱٨ ساڵ بە نێو نگار داوودی خوێندکاری بەشی نەرمەئامێرەکانی زانکوی گشتی ئیلام بە تۆمەتی گردبوونەوە، پرووپاگەندەو هاریکاری بۆ ئەنجامی کردەوەی دژی رژێمی ئێران، لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ۵ ساڵ زیندانی کردن سزا درا.

ناوبراو لە رێکەوتی ۲۴ی خەزەڵوەری رابردوودا ‌لە شاری ئیلام دەستبەسەر کراو گوازرایەوە بۆ بەشی ژنانی گرتووخانەی حکوومەتی ئێران لە ئیلام.

جێگای سەرنجە، نگار داوودی یەکێک لە خوێندکارە بلیمەتەکانی زانکۆگەلی ئێرانە کە چەندین داهێنانی لە ئاستی وڵاتی ئێراندا هەیە کە لە دامەزراوەی نوخبەکانی ئێراندا تۆمار کراوە.

م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *