ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هاووڵاتییەک خەڵکی گوندی رەحمان سەر بە شاری بۆکان بە ناوی ” محەممەد سەباحی ” بۆ جێبەجێکردنی حووکمی بەندکرانی لەو شارە رەوانەی بەندیخانەی حکوومەتی ئێران کرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، دانیشتنی دادگای ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ئەو ساڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە لقی ٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بەڕێوە چوو، ولە ڕێکەوتی ٢٩ی مانگی گەلاوێژی رابردوو دا بڕیاری ٦ مانگ بەندکرانی پێ ڕاگەیێندرا.
شیاوی باسە کە، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران ئەو هاووڵاتیان لە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەممەی ساڵی رابردوو دا دەستبەسەر کردبوو، و دەستیان بەسەر هێندێک لە کەل و پەلی ناوبراو داگرتبوو.
ع. ر