هونەرمەندێکی خەڵکی شاری قوروە لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران ڕفێنرا

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی نێردراوی لێدوانی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و ئاگادار بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دووشەممە ڕێکەوتی ۵ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران هێرشیانکردە سەر ماڵی هونەرمەندێکی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی “سەعید شێرزادی ” و ڕفاندیان و بردیان بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرچاوە باوەڕپێکراوەکە ڕایگەیاند: هێزە سەرکوتکەرەکان لە بەر چاوی ئەندامانی بنەماڵەکەی، لەوانەش دایکی هونەرمەند، بە شێوەیەکی دور لە پێگەی مرۆڤایەتی و بە جنێو و سووکایەتی و لێدان و تووندوتیژی ناوبراویان ڕفاند.

سەرچاوەکە زیادی کرد، لە کاتی ڕفاندنی ئەو هونەرمەندە مووزیک ژەنە، دایکی و تەواوی ئەندامانی بنەماڵەکەی سەردانی دامەزراوە ئەمنییەتی و سەربازیە داپڵۆسێنەرەکانیان کردوە لە شارەکانی قوروە و سنە تا لە چارەنووس و دۆخی کوڕەکەیان ئاگادار ببنەوە بەڵام هیچ وەڵامێکی ڕوونیان لە لایان کاربەدەستانی حکوومەتی ئێران نەدراوەتەوە.

شیاوی باسە کە، سەعید شێرزادی هونەرمەندی گۆرانیبێژ، موزیکژەن و ئاهەنگ دانەر و بلاگێرێکی چالاکە کە لە ڕەوتی شۆرشی ژینا دا چەند کلیپێکی بۆ گیانبەختکردوانی ئەو شۆڕشە سازداوە و بڵاوی کردۆتەوە.

لە لایان بنەماڵە و نیزێکانی ئەو هونەرمەندە لە رێکخراوە مافی مرۆڤیەکان، و خەڵکی کوردستان و کۆڕو کۆمەڵە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤیان داخواز کردوە کە دەنگی ئەو هونەرمەندە ڕفێنراوە بن، و ئیزن نەدەن دەنگێکی دلێریتر لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکان، و لە ژێر سێبەری هەواڵی راگەیاندنە زەردەکانی درۆیینی حکوومەتی کپ و بێدەنگ بکرێتەوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *