به تۆمەتی موحاڕەبە بڕیاری ئێعدام کردنی مەسعوود بیرانوەند پشتڕاست کرایەوە

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی مەسعوود بیرانوەند خەڵکی شاری برووجێرد لە دایک بووی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، خێزاندار و خاوەنی یەک منداڵ شوفێری بارهەڵگر، لە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری رابردوودا کە وێڕای خێزانەکەی خەریکی بازاڕ کردن و کەلوپەل کرین بووە لە لایان کەسانی جل مەدەنیەو هێرشی دەکرێتە سەر و ناوبراو بەرگری لە خۆی و خێزانەکەی دەکات بەڵام دوای تێکهەڵچوون و بێڕێزی و لێدان و تووندوتیژی لە شەقامی حافزی شیمالی شاری بروجێرد دەستبەسەر دەکرێت و لە بەندیخانەی شارەکە ئەشکەنجەی زۆری جەستەیی و دەروونی داوە.

بە گوێرەی پەیامی نێردراوی هاووڵاتیان ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی بەفرانبار بڕیاری ئێعدام کردنی مەسعوود بیرانوەند(مورتەزا بیرانوەند) بە تۆمەتی موحاڕەبە پشتڕاست کراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *