ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، دووشەممە ڕێکەوتی ۵ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ” فەرشاد ئیبراهیمی ” تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی ماسان و دانیشتووی شاری کامێران بە هۆی نەوەستان (بۆ پشکنینی ماشین )لە جادەی کامێران بۆ کرماشان لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی ئینتیزامی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەی لێ کرا و کوژرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو کوڕی مریەم کەمانگەر و سادە مەزلووم لە پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵە بووە کە پاش خۆ ڕادەست کردنەوە بە سوپای پاسداران دەستی کردووە بە هاوکاری کردنی ئەو هێزە ترۆریستیە، و لە کۆتاییدا خانە نشین کراوە.
ع. ر