ک.م.م.ک:
یەکشەممە رێکەوتی ٤ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشیانکردە سەر ماڵی جافر مەعروفی باوکی میلاد مەعروفی لە کوژراوانی هەستانەوەی شۆرشی کوردستان و ئێران، جافر مەعروفی و هێندێک لە هاووڵاتیانی حازر لە وێیان دەستبەسەر کرد.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، جافر مەعروفی لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی کوڕەکەی لە ماڵی خۆیدا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە دۆخی ئێستای ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر