ک.م.م.ک:
چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ” محەممەدعەلی حەبیبی ” تەمەن ۵۰ ساڵ خەڵکی گوندی مەنسوور ئاقایی سەر بە شاری شاهوی کرماشان لە کاتی کۆڵبەری دا لە سنووری شاری نەوسوود لە لایان هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێش وەختە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار کرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، لەو ڕوداوە دا کۆڵبەری ناوبراو باسکی بریندار بووە و بۆ تیماری زامەکانی رەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.
ع. ر