ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، ڕۆژنامەنووسێک بە ناوی سامان غەزالی خەڵکی مەهاباد، لە لایان لقی یەکی دادگای شۆرشی ئیسلامی مەهاباد بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بڕیاری ٨ مانگ بەندکرانی زۆرە ملی و یەک ساڵ دوور خستنەوە لە پیشەکەی بۆ دەرکرا.
هەروەها ناوبراو بە هۆی لێدوان لە بارەی شۆرشی ژینا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد کرا و لە وێ دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا و ماوەی ٢مانگ دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو پێشووتر بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردستانییەکان بڕیاری بەندکرانی بۆ دەرچووبوو.
ع. ر


