ک.م.م.ک
بەپێی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان، دەزگا ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەردەوامی سەرکوتکردنی گەلی کورد، پێنج ئەندامی بنەماڵەکەیەکی لە دێڵۆران درفێنن و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ بە بارمتەیان دگرن.
شایانی باسه، لەم بارەیەوە، سەرەتا برای گەورەی بنەماڵەکە بە ناوی عەلیڕەزا بەیگپور دواتر برای دووەمی بنەماڵەکە مەحمودڕەزا بەیگپور ڕفێنراون.
هەر وەها، پاشان هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران دوو خوشکیان بە ناوەکانی گوڵناز بەیگپور و فاتمە بەیگپوریان دەستبەسەرکردووە بۆ ئەوەی ووشار بخەنە سەر براکان.
جێگای ئاماژەپێدانە کە دوای ئەوەی هێزەسەرکووتکەرانی کۆماری ئیسلامی بێهیوا دەبن لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە بەدەستهێنانی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ئەندامانی بنەماڵەکە، ئەمیر محەمەد بەیگپوور برای بچوکیان دەستبەسەرکردوە و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکە پێکەوە ئەشکەنجە دراون.
ع. س