ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئازاد خانچەزەر” چالاکی مەدەنی و خەڵکی شاری مەریوان-یان، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.
بە گوێرەی هەواڵەکە، پاش پشکنین و گەڕانی ناو ماڵ و شوێنی ژیانی ئەم هاووڵاتییە لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
هەروەها، یەکشەممە ڕێکەوتی٢٧ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قەسری شیرن بە ناوی “سوورنا ڕامیار” لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە شاری ورمێ دەستبەسەر کراوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو پاڵەوانی چەند گەڕی کێبەرکێیەکانی وەرزشە رەزمیەکان بووە و بە سەفەر چۆتە شاری ورمێ.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەکی ڕوون لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر