ک.م.م.ک:
یەکشەممە رێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، “وادی قادریان ” یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری بانە بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگە ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزدا لە ڕەوتی ناڕەزایەتیەکانی گشتی لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕفێنرا و لە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری بانە لێپرسینەوەی لێ دەکرا.
براکەشی بە ناوی وریا قادریان لە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووس لە بەر دەست دا نییە.
لە لایەکی دیکەوە ولە هەمان ڕێکەوت دا-٢٧ی سەرماوەز-هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “سارۆ کەریم پوور” لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری سەقز کە لە ڕێکەوتی ٢٤ خەزەڵوەر لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی گشتی دا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا بوو بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا.
ع. ر