بڕینەوەی حوکمی زیندانی بۆ ٥ هاوڵاتی کورد لەمەهاباد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەم ڕۆژانەی دوایدا لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بۆ٥ زیندانی سیاسی کورد کە لەزیندانی ئەو شارە ڕاگیراون زیندانی بۆ بڕینەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە کە لەتۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان (KHRN) وەرگیراوە پاش تێکهەڵچوونەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لەشارەکانی مەهاباد وشنۆ ڕووی دابوو ۱٥ هاوڵاتی کورد لەڕۆژانی ۹ و ۱۰ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوون ولەڕۆژانی ۱٦ و ۱۹ی ئەومانگە بەشێوەی دووگرووپی ٥کەسە و ۱۰ کەسە ڕاگواست بۆ زیندانی مەهاباد. پاش دوو حەوتوو ۱۰ کەس لەم دەستبەسەرکراوانە بەدانانی بارمتە ئازادکران و٥کەسەکەی دیکە بەهۆی هەبوونی پێشینەی سیاسی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایی بەچەشنی دەسبەسەری کاتی لەزیندان ڕاگیران.

ئەم سەرچاوە لەدرێژەدا کوتی: لەماوەی ڕۆژانی حەوتووی ڕابردوو لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بەتۆمەتی هاریکاری کردنی حیزبێکی کوردی بۆئەم ٥بەندکراوە زیندانی بڕدرایەوە وپێیان ڕاگەیەندرا.

بەگوێرەی حوکمەکە ئەمیر عەبدووڵازادە ٦مانگ زیندانی، هێمن غەزاڵ ٥مانگ، مزەفەر تاڵانە ٦مانگ، پژمان ئیمانی ٥مانگ ومحەممەد شوکری ٥مانگ حوکمیان بۆبڕدرایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان