مەریوان؛ لە ژێر گوشار نانی هاووڵاتییەک، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرە ملی

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی هەواڵەکانی گەیشتوو، شەممە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران هاووڵاتێک بە ناوی “زانیار یەحیازادە ” خەڵکی گوندی ژیوار سەر بە شاری مەریوان-یان دەستبەسەر کرد.

بە پێی هەواڵەکە، ناوبراو لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئەمنیەتی حکوومەتی ئێران لە شاری مەریوان بۆ دانپێدانانی زۆرە ملێ لە ژێر گوشار و ئەشکەنجە دایە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانیاری وەدەستهێنان لە چارەنووسی کوڕەکەیان، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوونیان وەبەر دەست نەکەوتووە.

لە لایەکی ترەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مورموری سەر بە ئیلام بە ناوی “جاسم ” تەمەن ٤١ ساڵ پاش مانگێک دەستبەسەری لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران هەر وا بە شێوەی بێ بڕیار لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە ئیلام ڕاگیراوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *