دەسبەسەرکردنی ئێحسان موتەعالی، شاعیر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران شاعیر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان بە ناوی “ئێحسان موتەعالی”-یان دەستبەسەر کرد.

بە پێی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکوانە مەدەنییە دەستیان بەسەر تەلەفۆنە گەڕۆکەکەی داگرت و به دەستڕاگەیشتن بە لاپەڕەی ئینستاگرامی ناوبراو، چەند ستۆرێکیان بە ناوی ناوبراو بۆ پشتیوانی و پشتگیری لە حکوومەتی ئێران لە لاپەڕەکەی وی دا بڵاو کردەوە. پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، ئەم چالاکە مەدەنییە بەڕێوەبەری گرووپی “ریکابی مێهرە” کە لە یارمەتیدان بە هەژاران، بوولەرزە لێدراوان، سێڵاولێدراوانی بەلووچستان و کرماشان و خووزستان چالاکی بەربڵاوی ئەنجام داوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *