کرماشان؛ ئازادی کاتی یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی راوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، “کاکی فەرزاد ئەڵماسی ” لە ئەندامانی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان دوای ١٩ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی دیزڵئاوای شاری کرماشان تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزدا لە ڕێگەی کرماشان لە گەڵ هێندێک لە هاوڕێیانی دیکەی چالاکانی مەدەنی لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا بوو.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *