پیرانشار؛ چارەنووسی ناڕوونی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ پاش دەستبەسەرکردنی

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، چارەنووسی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار بە ناسنامەی کەیوان قوربانی نێژاد کووڕی لووقمان دوای زیاتر لە ٢ مانگ دەستبەسەری تا ئێستا نادیارە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ئەم مێرمنداڵە  ٢٢ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *