بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەوڕۆ ۲٦ی خەرمانانی ساڵی۱۳۹٥ی هەتاوی دوو گەنجی کورد خەڵکی کانتۆنی عەفرین لەڕۆژئاوای کوردستان کەگەرکیان بوو ئاودیوی باکووری کوردستان ببن للایەن چەکدارانی سوپای تورکیاوە دەستبەسەر وبەگرانی ئەشکەنجە کران.
مازن حەنیف ۱۹ ساڵ تەمەن وعەبدواڵڕەحمان ۳٦ساڵە کوتوویانە؛ هەوڵیان دابە تێپەڕاندنی خاڵی سنووری گوندی «مروانیە» لەناوچەی عەفرین پێداویستییەکانی بنەماڵەکەیان بێننەوە بەڵام لەلایەن چەکدارانی تورکیاوە دەستبەسەرکران.
ناوبراوان بەگرانی وهۆڤانە ئەشکەنجە کران وپاشان بەتەرزێکی نامرۆڤانە ئاودیوی سنوورەکانی ڕۆژئاوا کرانەوە. ئامادەبووانی ئەو شوێنە ئەم دوو گەنجەیان گواستەوە بۆنەخۆشخانەی عەفرین.
تابەئێستە ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ڕۆژئاوا لە خاڵی سنووری کەوتوونەتە بەرپەلامارو ئەشکەنجەی سپای تورکیا و وبەدەیانیش گیانیان بەخت کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


