دەستبەسەری و بێ ئاگایی لە چارەنووسی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی مەهاباد و خۆی

ک.م.م.ک:

یەکشەممە رێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “زاهیر عەلیزادە ” خەڵکی شاری خۆی، لە سنووری باشماخی مەریوان لە کاتی سەفەر بۆ هەرێمی کوردستان دەستبەسەرکرا.

هەروەها ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەز هاووڵاتییەکی تر بە ناوی “ئەسعەد ئەحمەدی ” تەمەن ٤٧ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی بەندکران و دۆخی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *