دیواندەرە؛ ٢١ ڕۆژ بێ ئاگایی لە چارەنووسی یارمەتی دەرێکی کۆمەڵایەتی

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو، یارمەتی دەرێکی کۆمەڵایەتی بە ناوی “ڕامیار وەرمزیار” تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری دیواندەرە، چوارشەممە رێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە پێش ماڵەکەی خۆیدا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە، سەرەڕای تێپەڕینی ٣ حەوتوو لە ڕێکەوتی دەستبەسەر کرانەکەی هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو هاووڵاتیە لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *