سەقز؛ بڕینی بەشێک لە لەشی پاڵەوانی جۆدۆی ئێران پاش بەرکەوتنی فیشەکی هێزە ئەمنییەکان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، پاڵەوانی جۆدۆ و ئەندامی پێشووی تیمی نەتەوەیی ئێران میلاد ئالی خەڵکی شاری سەقز کە نێزیک بە مانگێک بەرلە ئێستە لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەمارە عەسەبییەکانی ناوبراو پسابوو، بوو بو کەمئەندام.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەرکەوتنی فیشەک بووە هۆی بڕینی دەمارە عەسەبییەکان و خوێنبەرە سەرەکییەکان ناوبراو و پزیشکەکانیش ٢٣ی سەرماوەز بۆ پاراستنی ژیان و ڕێگری لە تەشەنەی چڵک و کێم بۆ بەشەکانی دیکەی لەشی، پێیان بڕییەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *