دەستبەسەری دوو هاووڵاتیی تر له لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران


ک.م.م.ک:

پێنجشەممە‌‌‌ ۲٤ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک خەڵکی شاری سنە بە ناوی ناجی ئیمامی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرو گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژەیه، ڕۆژی سێشەممە ۲۲ی ئەم مانگەش، خوێندکارێکی تەمەن ۱۷ساڵ بە ناوی محەمەد ناسری ناسراو بە چیا و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم  دوو هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *