دەستبەسەرییە ڕەمەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بەردەوامە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی سلێمان گوڵی، عەباس گوڵی و موختار حەسەنزادە خەڵکی گوندی عەلیاوای یاپڵ سەربە دیواندەرە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتیانەبەتۆمەتی ئاگرتێبەردانی بنکەی بەسیج لەم گوندە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی هەواڵەکان، فەرماندەی بنکەکە کە بەکرێگیراوێکی خۆجێیە بەبۆنە بەهۆی ڕقی کەسی لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییانە ڕۆڵی هەبووە و لەڕێی دانپێدانانی زۆرەملێوە، بەبەشداری کردنی بنکەی بەسیج ئەوانی تۆمەتبار کردووە.

شیاوی بادە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، چارەنووسی دووکەس لەم هاوڵاتیانە( عەباس گوڵی و موختار حەسەنزادە) نادیارە.

شیاوی بادە کە سلێمان گوڵی پاش چەندد کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *