جوانڕۆ؛ هاوڵاتییەک بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی مەریوان میرئەحمەدی خەڵکی دۆڵتا سەربە شاری جوانڕۆ بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەگومانی پێبوونی باری قاچاغ ماشێنی ئەم هاوڵاتییەیان لە ڕێگەی گوندی زێڕان داوەتەبەر دەسڕێژ و فیشەک بەر مەریوان کەوتووە و گیانی لەدەستداوە و هاوکات دوو هاوڵاتی دیکە کە لەناو ماشێنەکە بوون بریندار بوون کە ناونیشانیان نەزانراوە.

شیاوی باسە کە تەرمی مەریوان ڕەوانە پزیشکی یاسایی حکوومەت لە کرماشان کراوە و بڕیارە سبەی لە گوندی دۆڵتا ئەسپەردەی خاک بکرێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *