دۆخی ناجێگیری ژنە هونەرمەندی سنەیی لە زیندانی کەرەج

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ژنە هونەرمەندی نیگارکێشی خەڵکی سنە و دانیشتووی فەردیسی کەرەج، ئیلهام مودەڕیسی کە پتر لە ٤٠ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، لە کاتێکدا دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و تا ئێستە ڕێگری کراوە لە دەستڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی، لە خراپترین دۆخدایە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، چارەنووسی ناوبراو بە هەڵپەسێردراوی ماوەیەوە و مەترسی تۆمەت قورسی ئەمنی لەسەرە و وێڕای هەوڵی زۆری بنەماڵەکەی نەتوانراوە ترووسکاییەک لە چارەنووس و داهاتووی بدۆزنەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *