ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەرکۆ محەممەدزادە وەرزشوانی بواری مووتای و خەڵکی گوندی نەنەڵە سەربە شاری سنە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، بریندار و دواتر دەستبەسەرکرا.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ناوبراو لە گۆڕەپانی ئێقباڵی شاری سنە، لە کاتی بۆیەکردنی پەیکەری ئازادی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەری بەگرانی بریندار و دواتر دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژەی پێ بدرێت، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش