دزین وڕفاندنی هاوڵاتییەکی کورد لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی هاوڵاتییەکی کوردی بەناو پوریا محەممەدی لەدایکبووی ۱٨/٦/۱۳٦۹ خەڵکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕفاندووە.

پووریا محەممەدی کە ماوەیەک لەئەورووپا ژیاوە و کاتی گەڕانەوە بۆڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە چەنددین جار بەبیانووی پڕوپووچ دەستبەسەردەکرێت.

ئەم گەنجه ڕێکەوتی ۲٥/۱۲/۱۳۹٤ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەقزـ دیواندەرەوە دەدزرێت وتائەم ساتەوەختەیش بێ سەرووشوێنە.

بنەماڵەی ناوبراو لەدەرەوەی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێن،هەربۆیە بەتەمابوون پارێزەر بۆکوڕەکەیان بگرن کەبۆدۆزینەوە وپێڕاگەیشتنی یاسایی یارمەتییان بدات.
بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات بە پارێزەرەکەی کوتووە کەدەبێت باوکی پووریا بگەڕێتەوە بۆئێران.جائەودەم وڵامی داواکارییەکانی پارێزە دەدەنەوە.

بەگوێرەی نوێترین هەواڵ کەپارێزەرەکە بەبنەماڵەی ناوبراوی کوتووە کە پارێزراوەکەی(موکل) مەترسی گیانی لەسەرە وهیچ کاتیش ئیزنی چاوپێکەوتنی پارێزراوەکەی پێ نادرێت.

کردەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم دۆسیەیەدا پتر هاوشێوەی گرەوگان گیری(بارمتە)یە کەبەدەرە لەیاسا فەرمییەکانیمافی مرۆڤ و جیهانگیروهەروەها یاساکانی ئێرانیش بەقەدەغەی ڕاگەیاندووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان