ک.م.م.ک؛
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ساڵی ۲۷۲۲ کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناسنامەی شڵێر زەمانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕفێندرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرته، هێزه ئەمنییەکانی ئێران ئەم هاووڵاتییەیان له ماڵی تایبەتی خۆی دەستبەسەر کردووه و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوه.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، ناوبراو خاوەنی ساڵۆنی جوانکاری لە شەقامی مەردوخی شاری سنەیە.
ر.خ