دەستبەسەرکردنی خوێندکارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری سنە

ک.م.م.ک؛

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ۲۳ی سەرماوەزی ساڵی ۲۷۲۲ کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “زانا کەرەمی” خوێندکاری پلەی ٩ی پزیشکیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە بەردەم نەخۆشخانەی کەوسەر سنە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، تا ساتەوەختی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێن و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *