بۆکان؛ هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٤ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، هوینی ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٥٤ساڵ تەمەنی خەڵکی بۆکان بەناونیشانی عوسمان مامە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕفێنراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە پاش دەرچوونی لە ماڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار و دەستبەسەر کراوە.

شیاوی باسە، سەرەڕای سەردانی بنەماڵەی عوسمان مامە بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لە دۆخی ناوبراو، چارەنووسی نادیارە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *