ک.م.م.ک؛
ڕۆژی هەینی ١٨ی سەرماوەزی ساڵی ۲۷۲۲ کوردی، خوێندکاری پزیشکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ورمێ بە ناوی “سەمیع ئاسریس خەڵکی شاری شنۆ کە لە ٢٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بەردەم خەوتنگەی زانکۆ دەستبەسەر کرابۆ دوای ۱٨ رۆژ دستبەسەرکردن بە ڵێننامەیەکی نووسراو ئازادکرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، ناوبراو کۆتا ساڵی بواری پزیشکییە، شیاوی باسە کە زۆربەی خوێندکاران لەبەردەم خەوتنگەکەیان دەستبەسەر دەکرێن.
ر.خ