دەستبەسەری چەندد هاوڵاتی دیکە لە دێلوڕان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو برا بەناوەکانی ئەفشین جابری ٢٦ساڵ تەمەن و یاسین جابری ١٩ساڵ تەمەن کوڕی عەلی ئەکبەر خەڵکی دێلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەس شارە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو برایە سەرقاڵی فرۆشتنی میوە لەسەر وانێت بار(ئۆتۆمبیلی پیکەب)ن.

هەرلەم پێوەندییەدا دووشەممە ٢١ی سەرماوەز، هاوڵاتییەک بەناونیشانی مەحموود بەیگپوور کوڕی چراغعەلی ٣٧ساڵ تەمەن، خەڵکی دێلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە کەبرایەکی دیکەی ناوبراو ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

جێی سەرنجە کە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیانە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *