ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناوی پێدرام ئەسەدی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەحەنە سەر بە کرماشان یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەر لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ڕەشت دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە،وێڕای تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هیچ زانیاری لە دۆخی تەندروستی وشوێنی بەندکرانی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر