ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵێکە دووشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، بە ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، موبین فەیزی منداڵی ١٧ ساڵ تەمەنی خەڵکی کامێران کە لە ڕۆژی ٢٤ی خەزەڵوەر، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی لەسەری بەگرانی بریندار کرابوو، گەرچی لەمردن ڕزگاری بوو، بەڵام توانای جوڵاندنه دەست و پێی ڕاستی لەدەستداوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، لە ڤیدیۆیەکدا کە لە ڕۆژی ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، هێزە سەرکوتگەرەکان لە کۆڵانێکە دەچێتەوە سەر شەقامت ١٢مەتری لە کامێران بۆ ڕاوەستانی منداڵێکە دەیانهەویست دەستبەسەری بکەن بە چەکی ساچمەیی سەریان کردە ئامانج و ئەو منداڵە بەبرینداری دەکەوێتە سەر زەوی.
لەدرێژەدا ئەو خەڵکەت لەو شەقامە بوون منداڵی بریندار ــ موبین فەیزی ــ دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە کە بەبۆنەی قووڵی برینەکەی و ناجێگیربوونی دۆخی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە دەگوازرێتەوە.
لە نەخۆشخانەی کەوسەر بەبنەماڵەی موبین فەیزی ڕادەگەیەنرێت کە بە ئامانجی کوشتن تەقە لەسەری کوڕەکەیان کراوە و چوار ساچمە بەر بەشی چەپی سەری دەکەوێ کەلوم بەشە بووە بەهۆکاری شکانی کەلەسەری.
لە کۆتاییدا پزیشکەکان، پاش دووجار نەشتەرگەری و لەژێر چاوەدێری دانانی موبین بۆ ماوەی دوو حەوتوو، گەرچی لەمردن ڕزگار بووە بەڵام ئەم منداڵە کامێرانیتە دەستی ڕاستی هێزی تیانەماوە و پێی ڕاستیشی زۆر بەگرانی دەتوانێ تۆزقاڵێ بیجوڵێنێ.
ق.ش