ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۷ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتیەکی یاریزانی تۆپی پێی خەڵکی ئیلام بە ناوی مستەفا نەورۆزی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەر وەها، زیبا ئۆمیدیفەر پەیامنێری کۆردپرێس، ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی سەرماوەز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە کە، دەستبەسەرکردنی ناوبراوەکان پەیوەندی بە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی دژ بە ڕژێمی ئێرانەوە هەبووە.
ع. س