خوێندکارێک لە کرماشان ڕفێندراوە و گوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، ڕۆژی هەینی۱٨ی سەرماوەزی ۲۷۲۲ی کوردی، حوسنا حەیدەری خوێندکاری بەشی کارناسی زانکۆی ڕازی لە کرماشان، لە تاق بۆستان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراوە و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *