ک.م.م.ک:
لە چەند رۆژی رابردوودا دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی، “مەنسوور محەممەد زادە” و “حامید ڕۆستەمی ” لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنه دەستبەسەر کران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هەینی ١٨ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، مەنسوور محەممەدزادە، خاوەنی شیرنی فرۆشی عەسەل کە بە هۆی بەشداری کردن لە مانگرتنی گشتی هەژماری بانکی ناوبراویان داخست بوو، دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، هەروەها چوارشەممە رێکەوتی ١٦ی مانگی سەرماوەز کەسێک بە ناوی “حامید ڕۆستەمی ” تەمەن ٣١ساڵ کوڕی ئەمین و خەڵکی گوندی هویە سەر بە شاری سنه لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو هاووڵاتیە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر


