هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران دوو هاووڵاتیی دیکە لە شنۆ دەستبەسەردەکەن

ک.م.م.ک:

هەینی ۱۱ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی مەهدی و هادی تەها خەڵیفانی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکران و گوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراوەکان کراوە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *